کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 53

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.» ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە، کەس نییە چاکە بکات.
2خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات، تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت، کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.
3هەموو هەڵگەڕانەوە، هەموو گەندەڵ بوون، کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.
4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و ئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە.
5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، کە هیچ ترسی لێ نەبوو. خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت، ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە.
6با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت! کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە، با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.