کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 52

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا، بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟
2زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت، وەک گوێزانێکی تیژ وایە، خەریکی فێڵبازییە.
3زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە، لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.
4حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە، ئەی زمانی فێڵباز!
5بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات، دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت، ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.
6ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن، پێی پێدەکەنن و دەڵێن:
7«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی، بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو، بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»
8بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم، هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.
9هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت، ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.