کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 99

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1یەزدان پاشایەتی دەکات، با گەلان بلەرزن، لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە، با زەوی بهەژێت.
2یەزدان مەزنە لە سییۆن، بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.
3با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن، ئەو پیرۆزە.
4پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات. تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند، تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.
5یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن، ئەو پیرۆزە.
6موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون، ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە. لە یەزدان پاڕانەوە، ئەویش وەڵامی دانەوە،
7بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن، یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.
8ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە، خودایەکی لێبوردە بوویت، هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.
9یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.