کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 88

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.
2با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە.
3گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.
4وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.
5لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.
6لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.
7تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.
8ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،
9بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.
10ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟
11ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟
12ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟
13ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.
14ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟
15من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم، بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.
16تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی، ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.
17وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم، لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.
18دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە، تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.