کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 77

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم، دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.
2لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم، بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت. گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.
3بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.
4پێڵووی چاوەکانمت گرت، شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.
5بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە، ساڵانی ڕابردوو.
6شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:
7«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟ چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟
8ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟ ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟
9ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟ یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»
10ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە: دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
11کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم، بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.
12لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.
13ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە. چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟
14تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.
15بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە، نەوەی یاقوب و یوسف.
16ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی، کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان، بگرە قووڵاییەکان هەژان.
17هەورەکان ئاویان ڕشت، هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە، هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.
18گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول، بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە، زەوی لەرزی و هەژا.
19ڕێگات بە ناو دەریادایە، ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە، شوێن پێیەکانت نەزانران.
20لەسەر دەستی موسا و هارون، وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.