کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 6

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.
2ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.
3گیانم زۆر دەلەرزێت، هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟
4ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،
5چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟
6ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، جێگاکەم تەڕ دەکەم.
7چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون، بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.
8ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە، چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.
9یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
10هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.