کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 57

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ، من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.
2بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم، بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت.
3لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات، ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن. خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت.
4گیانم لەناو شێرانە، لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم، ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژە.
5ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.
6تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم، گیانم پەرێشانە. چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند، بەڵام خۆیان تێی کەوتن.
7دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
8ئەی گیانی من، هەستە! ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم.
9ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،
10چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.
11ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.