کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 26

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، پشتم بە یەزدان بەستووە، بەبێ دوودڵی.
2ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە، مێشک و دڵم بپشکنە،
3چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە، بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم.
4لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم، تێکەڵی دووڕووان نابم.
5ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و لەگەڵ خراپەکار دانانیشم.
6دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم، ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و
7بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
8ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت، ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە.
9گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە، ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان،
10ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە، ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە.
11بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە.
12پێم لەسەر زەوییەکی تەختە، لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.