کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

زەبوورەکان 143

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆت وەڵامم بدەوە.
2لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی، چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.
3دوژمن ڕاوم دەنێت، ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە، لەناو تاریکی داینیشاندووم وەک ئەوانەی دەمێکە مردوون.
4ڕۆحم بێ ورە دەبێت، لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت.
5ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم، لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە، سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت.
6دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە، گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە.
7ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە، ڕۆحم لەناودەچێت، ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان.
8با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت، چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم. ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر، چونکە گیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم.
9ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە، هانا بۆ تۆ دەهێنم.
10فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم، چونکە تۆ خودای منی. با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات لە زەوییەکی ڕاست.
11ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە، بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە.
12بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە، هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن، چونکە من خزمەتکاری تۆم.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.