1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات.
2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم ، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.
6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.