کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

ناحوم 1

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:
2یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە، یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە. یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.
3یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە، بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت. ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە، هەور تۆزی پێیەکانیەتی.
4دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات، هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات. باشان و کارمەل سیس دەکات، خونچەی لوبنان سیس دەبێت.
5چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و گردەکان دەتوێنەوە. زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت، جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.
6کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.
7یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،
8بەڵام بە تۆفانێکی گەورە بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت، دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.
9بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ ئەو کۆتایی پێدەهێنێت، کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.
10ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن، بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن، هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.
11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت، ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان، ڕاوێژکاری بەدکارییە.
12یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «هەرچەندە بەهێز و زۆریشن، بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن. ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
13ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم، کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»
14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە: «هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت. بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم. گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»
15ئەوەتا لەسەر چیاکانە پێیەکانی مزگێنیدەر، ئاشتی ڕادەگەیەنێت! ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە، نەزرەکانت بەجێبهێنە، ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن، بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.