کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

یەشوع 12

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:
2سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو، حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،
3دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.
4سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،
5حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.
6موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.
7ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل.
8ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن:
9پاشای ئەریحا پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە
10پاشای ئۆرشەلیم پاشای حەبرۆن
11پاشای یەرموت پاشای لاخیش
12پاشای عەگلۆن پاشای گەزەر
13پاشای دەڤیر پاشای گەدەر
14پاشای حۆرما پاشای عەراد
15پاشای لیڤنا پاشای عەدولام
16پاشای مەقێدا پاشای بێت‌ئێل
17پاشای تەپووەح پاشای حێفەر
18پاشای ئەفێق پاشای لەشارۆن
19پاشای مادۆن پاشای حاچۆر
20پاشای شیمرۆن‌مەرۆن پاشای ئەکشاف
21پاشای تەعنەک پاشای مەگیدۆ
22پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل
23پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر پاشای گۆییم لە گلگال
24پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.