کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

ئیشایا 17

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1سروشێک سەبارەت بە دیمەشق: «بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە و دەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو.
2شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون و بۆ مێگەلەکان دەبن، تێیدا ڕادەکشێن، کەس نییە بیانترسێنێت.
3قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت و پاشایەتیش لە دیمەشق. پاشماوەی ئارام وەک شکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
4«لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە، قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت.
5وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە، بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە. وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێت لە دۆڵی ڕفایم.
6وەک تەکاندنی دار زەیتوون کە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە، دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان، چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.
7لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە و چاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
8ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوە کە دروستکراوی دەستی خۆین، ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات، ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور.
9لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت.
10خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو، تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە. لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێنن بەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات.
11ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکات بۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات، بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاری بێ چارەسەردا لەدەست دەچێت.
12ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر، وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت! خوڕەی نەتەوەکان وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!
13نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر، بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن، وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت و وەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا.
14دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە! بەرەبەیانێکی زوو نامێنن! ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە، بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.