کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

ئیشایا 15

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب: عار لە مۆئاب وێران بوو، لە یەک شەودا کاول بوو! قییر لە مۆئاب وێران بوو، لە یەک شەودا کاول بوو!
2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت، بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان، مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات. هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و هەموو ڕیشێک تاشراون.
3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن، لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانی هەموو شیوەن دەکەن بەخوڕ دەگریێن.
4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە، دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت. لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن گیانیان دەلەرزێت.
5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت، هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن، هەتا عەگلەت شەلیشیا. بە گریانەوە لە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون، لە ڕێگای حۆرۆنایم هاواری شکست بەرز دەکەنەوە.
6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون، گیایەکەش سیس بوو، لەوەڕگا نەما و سەوزایی نەما.
7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیان هەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.
8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە، واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم، واوەیلای لە بیری ئێلیمە.
9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن، بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم، شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب و بۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.