کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

هۆشەع 6

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان، چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین و هەر ئەویش چارەسەرمان دەکات. ئەو برینداری کردووین و هەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات.
2دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە، لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین.
3با دان بە یەزداندا بنێین، با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین. بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێت ئاواش یەزدان دەردەکەوێت، وەک بارانی زستان دێتە لامان، وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»
4«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟ ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟ خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە، وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات.
5لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن، بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت، حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت،
6چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی، لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە.
7بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد، لەوێدا ناپاکییان لە من کرد.
8گلعاد شاری خراپەکارانە و بە خوێن پێپەستە.
9وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە، ئاواش دەستەی کاهینەکان، لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن، بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.
10لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم، لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات، ئیسرائیل گڵاوە.
11«تۆش ئەی یەهودا، ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە. «هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە ،
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.