کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

پەیدابوون 10

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
2کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
3کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
4کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.
5لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
6کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان.
7کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان.
8نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
9ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.»
10سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار .
11لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا،
12هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
13میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،
14پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
15کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،
16هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
17حیڤی، عەرقی ، سینی ،
18ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە.
19سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
20ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
21سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
22کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
23کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
24ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
25عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
26یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت ، یارەح،
27هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
28عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
29ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
30نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
31ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
32ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.