کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version

ژیرمەندی 1

Read Scripture freely. Divine Threads study for this chapter is coming later.

1وتەکانی وتاربێژی ژیرمەند، کوڕی داود، پاشا لە ئۆرشەلیم:
2وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایە! بێ واتا، هەر بێ واتایە! هەرچی هەیە بێ واتایە.»
3مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە، کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبێت؟
4نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات، بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە.
5خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت، بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.
6با هەڵدەکات بەرەو باشوور و دەسووڕێتەوە بەرەو باکوور، دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە، هەمیشە بۆ خولگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە.
7هەرچەندە هەموو ڕووبارەکان بەرەو دەریا دەچن، بەڵام دەریا هەر پڕ نابێت. ڕووبارەکان بۆ شوێنەکەی خۆیان دەچنەوە، بۆ ئەوێ دەڕۆن و دەگەڕێنەوە.
8هەموو شتەکان ماندووکەرن، مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت. چاو لە سەیرکردن تێر نابێت و گوێ لە بیستن پڕ نابێت.
9ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت، ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت، هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە.
10هیچ شتێک نییە کە بگوترێت: «سەیر بکە، ئەمە نوێیە!» لە دێرزەمانەوە هەر بووە، لە سەردەمانی پێش ئێمەوە.
11کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە، تەنانەت نەوەکانی داهاتووش نایەنەوە یادی ئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن.
12من کە وتاربێژی ژیرمەندم، پاشای ئیسرائیل بووم لە ئۆرشەلیم.
13لە ڕێگای داناییەوە خۆمم تەرخان کرد بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر زەوی کراون. بارێکی گرانە کە خودا لەسەر شانی مرۆڤی داناوە!
14ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.
15خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتەوە و ونبوو ناتوانرێت بژمێردرێت.
16لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئەوەتا من مەزن بووم، داناییم زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لەسەر تەختی ئۆرشەلیم بوون و دڵم دانایی و زانینی زۆری بینی.»
17ئینجا خۆمم تەرخان کرد بۆ تێگەیشتن لە دانایی، هەروەها شێتی و گێلی، ئەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەمەش بە هەمان شێوە گڤەی بایە،
18چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت و ئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.
کتێبی پیرۆز — Open Kurdi Sorani Standard Version. © 1998, 2011, 2016, 2020 Biblica, Inc.. Original source Bible: eBible.org/ckb. Original translation by Biblica, Inc., freely available from Biblica and Open.Bible. The Scripture is licensed under Creative Commons Attribution–ShareAlike 4.0. Complete original publisher copyright notice. Scripture text adaptations remain under CC BY-SA 4.0. Biblica endorsement is not implied. The original publisher USFM formatting has been adapted to searchable verse rows. Section headings, footnote display markup and some paragraph styling are omitted; Scripture wording and the source-native verse numbers are preserved. Divine Threads research and Kids Corner content are separately authored, not yet translated in this language.